به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره‌وه ئاراسته‌ى کۆمپانیاى لوك ئۆیلى رووسى كراوه، بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كێڵگه‌ى نه‌وتى رۆژئاواى (قرنه2) به دوو كۆمپانیاى عێراقى ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، سێى شوباتی 2026، نووسراوێكى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره له
میدیاى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى كۆمپانیاى لوك ئۆیل كراوه، تێیدا كۆمپانیا رووسییه‌كه له‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه2 به هه‌ر دوو كۆمپانیا بوناتی و هیلال به‌سره، ده‌درێت.
نووسراوه‌كه دوێنێ ئاراسته‌ى كۆمپانیا رووسیه‌كه كراوه، تێیدا هاتووه ئه‌م رێكاره به‌پێى بڕیاری ژماره هه‌شتى ساڵی 2026ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه، دووپات لەوەیش كراوه‌ته‌وه بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه و ده‌كرێت نوێ بكرێته‌وه.
لوك ئۆیڵ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراوه، پێشتر كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ئێسته عێراق بۆ خۆدوورگرتن له لێكه‌وته‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، كێڵگه‌كه له‌و كۆمپانیایه وه‌رده‌گرێته‌وه، له نووسراوه‌كه‌ى كۆمپانیاى به‌سره‌یش ئاماژه به‌و كراوه ئه‌م رێكاره بۆ خۆدوورگرتنه له لێكهوتهكان.