كۆمپانیاى DNO نه‌رویجى كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى بۆ رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، تاوتوێى چوونه ناو رێككه‌وتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى شوبات، بێژه‌ن ره‌حمانى سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى، له لێدوانێكى بۆ
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ ده‌توانین بچنه ناو رێككه‌وتنه‌كه، پێم وایه لایه‌نه‌كانى تر‌ى به‌شدار جا كۆمپانیاكانى تر بن یان كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق سۆمۆ بێت، پێشوازیى له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن".
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ئێسته تاوتوێ چوونه ناو رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، كه رێگه به نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات له رێگه‌ى بۆڕییه نه‌وتییه‌كانه‌وه، ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى بكرێت.
دواى زیاتر له دوو ساڵ له وه‌ستاندنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هۆى سكاڵایه‌كى عێراق له دژى توركیا، نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا وه‌ستا و دواتر له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نوێى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و كۆمپانیاكان، ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرا.