بانكى بازرگانى عێراق ئاشكراى ده‌كات ژماره‌ى لقه‌كانى بۆ 70 لق زیاد ده‌كات له كاتێكدا ئێسته زیاتر له 30 لقى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات بیلال حه‌مدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى بانكى بازرگانى عێراق "TBI" ئاشكراى ده‌كات پلانێكیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوودا ژماره‌ى لقه‌كانى بۆ 70 لق به‌رز بكاته‌وه له ناوخۆى عێراقدا.
هه‌روه‌ها ئاشكریشى ده‌كات ئێسته بانكى بازرگانى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند لقێك له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكاته‌وه له‌وانه له سعوودیه و ئیمارات و به‌رازیل و ئینگلترا، چونكه ئه‌و وڵاتانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێرى روونیشى ده‌كاته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ى لقه‌كان پێویستیان به كادیر و سه‌رمایه‌كى زیاتر هه‌یه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى له سیسته‌مى بانكى عێراقى هه‌بووه و چه‌ندان بانكى ئه‌هلى سزادراون و چه‌ندان ئاگاداركردنه‌وه‌یش به بانكه حكوومییه‌كان دراون.