له مانگێكدا له عێراق ملیارێك لیتر به‌نزین به‌كار ده‌برێت.
عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له ریزبه‌ندى 17یه له هه‌رزانى به‌نزین.
پاساوى حكوومه‌تى عێراق بۆ گرانبوونى به‌نزین، زیادبوونى تێچووى به‌رهه‌مهێنانه.
روانگه‌ى ئیكۆ عێراق كه رێكخراوێكى ئابوورییه ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق به پاساوى زیادبوونى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى سووته‌مه‌نى، هه‌وڵ ده‌دات نرخى به‌نزین گران بكات. رێكخراوه‌كه هۆشداریى له لێكه‌وته‌كانى بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتى شوبات، روانگه‌ى ئیكۆ عێراق له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڕوات به پاساوى به‌رزبوونه‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مى ناوخۆ، نرخى به‌نزین گران بكات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ ده‌دات داهاتى ده‌وڵه‌ت زیاد بكات، چونكه به‌ده‌ست كورتهێنانه‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌و رێكخراوه روونى ده‌كاته‌وه، عێراق له ریزبه‌ندى جیهانى له هه‌رزانیى نرخى به‌نزین، پله‌ى 17مینى هه‌یه. نرخى به‌نزین 0.649 دۆلاره، واته نزیك له نیو دۆلار. كه‌چی تێكڕای نرخ له‌سه‌ر ئاستى دنیا دۆلارێك و 30 سه‌نته. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه عێراق ده‌یه‌وێ نرخى به‌نزین و گازوایل و نه‌وتى سپى و ته‌واوى سووته‌مه‌نییه‌كان به‌رز بكاته‌وه.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانیش روانگه‌ى ئیكۆ عێراق ده‌ڵێ، "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى خه‌رجیى گواستنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بێت و ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكڕاى هه‌ڵاوسان".
ئیكۆ عێراق باس له‌وه‌یش ده‌كات، مانگانه بڕی ملیارێك لیتر به‌نزین و ملیارێك گازوایل له عێراق به‌كار ده‌هێنرێن.
عێراق پێشتر به‌شێكى زۆرى سووتهمهنیى له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرد، له هاوینى رابردووه‌وه حكوومه‌تى عێراق بڕیارى داوه، له ناوخۆ ئه‌و سووته‌مه‌نییانه به‌رهه‌م بێت و له ده‌ره‌وه هاورده نه‌كرێت.