به هۆى بڕیارى زیادكردنى باج له‌لایه‌ن حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌م بایكۆتێكى گشتى له به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى عێراق به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتى شوبات، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه، به سه‌تان دوكاندار و بازرگان بڕیاریان داوه سبه‌ى "بایكۆتى گشتى" رابگه‌یه‌نن، دوكان و كۆگه و شوێنه‌كانى كاركردنیان دابخه‌ن. ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌رخستنى كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى سوودانى تایبه‌ت به زیادكردنى باج و رسووماتى گومرگى.
له مانگى رابردوودا حكوومه‌تى عێراق بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى باجى دا، له‌وانه 15% باجى زیاتر ده‌خرێته سه‌ر پێداویستییه كه‌مالییه‌كان "ناپێویسته‌كان"، هه‌روه‌ها به رێژه‌ى جیاجیا كه له 10% تا ده‌گاته 30% باجى خسته سه‌ر شتومه‌كى تر.