وردبینی و رێكارەكانی مووچە لە بەغدا تەواو بوون و ئێستە تەنیا واژووی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ماوە، تا لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ئاگادار بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی شوبات، سەرچاوەیەكی باڵا لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە خەرجییەكان بەپێی راپۆرتەكان لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستان تەواو بوو.
زیاتر گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ واژووی تەیف سامی بكرێت و لە سەعاتێكی تر بنێردرێت، ئێستە هەموو هەوڵێك دەدرێت ئەو رێكارانە نەخرێتە سبەی و ئەمڕۆ تەواو بكرێت.
ئاماژە بەوەش كرد، لەوانەیە تەمیلكردنەكە لەگەڵ دەستپێكی دەوام سبەی بێت و پارەی مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت، ئەگەر هیچ گرفتێكی نوێ دروست نەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی پێنج ڕۆژە هەرێمی كردستان بڕی 120 ملیار دنیار و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا ناردووە.