لە كۆتایی ساڵی رابروو و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوو مووچەیان لە لایەن بەغداوە خورا، جیا لەوە لە مانگی شوباتین و تا ئێستە هەر بەهۆی بەغداوە مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ نەدراوە، پەرلەمانتارێكی پێشوو رووناكی دەخاتە سەر چارەنووسی دوو مووچەكەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەپێی سەرچاوەكان تا ئێستە چارەنووسی مووچەكانی هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی 2025 دیار نییە و بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ئەگەرچی باسی ئەوە دەكرێت ئەوان خراونەتە ناو دۆسیەی قەرز و چارەسەركردنی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر،
مەیادە نەجار پەرلەمانتاری خوولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ئاماژە دەكات، تا ئەو ساتە بەفەرمی وادەی دابەشكردنی مووچەكانی ئەو دوو مانگەی ساڵی رابردوو دیاری نەكراوە.
روونی كردەوە، ئەو دۆخە پێوەستە بە چەند هۆكارێكی سیاسی و داراییەوە، دیارترینیان زۆر جار مووچە دواكەوتووەكان وەك قەرز لە چوارچێوەی دۆسیە گفتوگۆلەسەرەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، حكوومەتی هەرێم بە بەردەوام داوای خەرجكردنی مووچە نەدراوەكانی لە چوارچێوەی پاكتاوكردنە داراییەكان كردووە، خەرجكردنی هەر مووچەیەكی دواخراو، پێوەستە بە حەواڵەكردن لە بەغدا و بەردەستبوونی سیولە و بەردەوامی رێككەوتنە دارایی و نەوتییەكانی نێوان هەردوولا.
نەجار دووپاتی كردەوە، بە كردەنی هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مووچەی ئەو دوو مانگە نییە، هاوكات تا ئێستە خشتەیەكی دووپاتكراوەی كاتیش بۆ خەرجكردنیان نییە، بۆیە چارەنووسی ئەو دوو مووچە پێوەستەماوە بە ئەنجامی گفتوگۆكان و حەواڵە داراییەكانی لە بەغداوە دەگات، واتە بابەتەكە بە تەواوەتی پێوەستە بە گفتوگۆكان و حەواڵە داراییەكانەوە، بلەشێوەیەك مسۆگەری بەردەوامیی كاری دامەزراوەكانی هەرێم بكات و فەرمانبەر و خاوەن داهاتە سنووردارەكان بە كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكانی هەردوو حكوومەت كاریگەر نەبن.