ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه دوو كۆمپانیای سعوودی و سێ كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی هاوبه‌شایه‌تی و هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست
ڕۆیته‌رز كه‌وتووه، كۆمپانیاكانی بیكه‌ر هیوز و هانت ئینێرجی و ئارجنت بۆ گازی شلی سروشتی، كه هه‌رسێكیان كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكین، هاوبه‌شایه‌تی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌كواپاوه‌ر و تاقه‌ی سعوودی له پرۆژه‌یه‌كی فره‌وان و گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌ی نێوانیان ئاژانسه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه له چوار تا پێنج كێڵگه‌ی نه‌وتی و ناوچه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ست به پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین ده‌كه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت و گازی سووریا.
دابه‌شكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه پێشتر له ده‌ست هێزه‌كانی كورد بوون و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كیان لێ دروست كردبوو، به‌ڵام له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پشتیان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كرد و ڕێگه‌یان به په‌لاماری چه‌كدارانی سوپای حكوومه‌تی كاتی سووریا دا.
ماوه‌ی 14 ساڵه ژێرخانی نه‌وت و گاز و وزه‌ی سووریا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی جه‌نگی ماوه‌درێژی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یش زیانی گه‌وره به ژێرخانی ئه‌و كه‌رته گه‌یشتووه و پێویستی به وه‌به‌رهێنانی ملیاران دۆلاره تا دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی پێشووی خۆی و حكوومه‌تی دیمه‌شقیش ده‌یه‌وێ له ڕێی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی ئه‌و خه‌رجییه زۆره‌ی بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی نه‌وت و گاز له وڵاته‌كه ئه‌نجام بدات.
هاوكات هه‌فته‌ی پێشوو حكوومه‌تی كاتی سووریا ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی و كۆمپانیاكانی قه‌ته‌ڕ واژوو كرد بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌ڕان به دوای گازی سروشتی له كه‌ناراوه‌كانی سووریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.