شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات، ئەم سەردانە تایبەتە بە چارەسەركردنی كێشەی ئەو 36 ملیار دینارەی بۆ خانەنشینانی سەربازی تەرخان كرابوو، لەگەڵ یەكخستنی مووچەكانیان.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سبەی یەكشەم 15ی شوبات وەزیری پێشمەرگە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكوومەتی هەرێم بكات و بۆ چارەسەركردنی كێشەی 36 ملیار دیناری خانەنشینانی سەربازی سەردانی بەغدا بكات.
پێشتر وەزارەتی دارای هەرێم رای گەیاند، بەغدا زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە پارەی مووچەی مانگی یەكی بڕیوە، ئەو پارەیەش شایستەی خانەنشینانی سەربازی، شارستانی و كەمئەندامانی سەنگەر بووە.
خانەنشین هەیە 12 مووچەی وەرنەگرتووە بەڵام تەنیا یەك مووچەی بۆ هاتووە، یان كەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو دوو مووچە وەربگرن (مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەكی ئەمساڵ)، بەڵام تەنیا یەك مووچەیان بۆ هاتووە.