كۆمپانیا میسرییەكان خواستی وەبەرهێنانیان لە كوردستان هەیە

:: PM:05:57:15/02/2026 ‌
دوای سەردانەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ ئەو وڵاتە، ئێستە كۆمپانیا میسرییەكان خواستی وەبەرهێنانیان لە كوردستان زیاتر بووە بۆ ئەو مەبەستەیش ئەمڕۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەری ئەو وڵاتە كۆبووەوە. 

د.مـحـەمـەد شـوكـری سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان لـەگـەڵ ژمـارەیـەك كـۆمـپـانـیـای مـسـری كـۆبـۆوە لەبارەی كۆبوونەوەكەیش بۆ "وشە" گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا ئـامـاژەمان بـە فـەرمـان و ڕێـنوێنییەكانی سـەرۆكـی حـكوومـەتـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان كـرد، كـە بـەردەوام دووپات لـە كـارئـاسـانـی هاوئاهەنگی تـەواو لـەگـەڵ كـۆمـپـانـیـا بـیـانـیـەكـان دەكـاتـەوە.

روونیشی كردەوە كە كـۆمـپـانـیـا مـسـریـیـەكـان كـە لـە چـەنـد كـەرتـی جـیـاوازدا كـار دەكـەن خـواسـتـیـان بـۆ وەبـەرهـێـنـان لـە هـەرێـمـی كـوردسـتـان نـیـشـانـدا و ئامادەیی خۆمان بۆ وەبەرهێنانی ئەوان لە كوردستان دووپات كردەوە. 

كەرتی وەبەرهێنان لە كوردستان لەماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشڤەچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك چەندان كۆمپانیای وەبەرهێنانی بیانی روویان لە كوردستان كردووە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم