محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سیاسه‌تمه‌دارى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، زیادكردنى به‌هاى دۆلار چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق ناكات و لێكه‌وته‌ى خراپیشى بۆ چینى هه‌ژاران ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى شوبات محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق كرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێك پێشنیار ده‌كه‌ن به‌هاى هه‌ر دۆلارێك به‌رز بكرێته‌وه بۆ هه‌زار و 700 دینار، به‌ڵام به بڕواى ئه‌و پێشنیاره‌كه چاره‌سه‌رى دۆخى ئابوورى و دارایى عێراق ناكات.
محه‌مه‌د عه‌لاوى گوتى، "له‌وانه‌یه ته‌نگژه‌كه كه‌م بكاته‌وه و یان بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى دواى بخات، به‌ڵام هه‌رگیز چاره‌سه‌رى كێشه‌كه ناكات".
دووپاتیشى كرده‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار لێكه‌وته‌ى زۆر خراپى بۆ چینى هه‌ژار ده‌بێت.
له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ هاوسه‌نگیه‌ك بۆ خه‌رجى و داهات بگێڕێته‌وه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێ بڕین بدات، به‌هاى دۆلارى له هه‌زار و 200 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رزكرده‌وه بۆ هه‌زار و 700 دینار.