بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكانی رۆژانەی خەڵك، پەرلەمانی ئێران مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی نوێی دارایی زیاد دەكات.
خەڵكی ئێران بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكانی رۆژانەوە دەناڵێنن، بەرزبوونەوەی نرخ بەجۆرێكە كارمەندێكی حكوومەت مووچەكەی بەشی هەفتەیەكی ناكات.
ئێستە لە بازاڕدا نرخی هەر كارتۆنێك هێلكە لە 500,000 تمەن تێپەڕی كردووە. كەرە هەر كیلۆگرامێكی لە 700,000 تمەن تێپەڕیوە. ڕۆن هەر كیلۆگرامێكی گەیشتووەتە زیاتر لە 250,000 تمەن.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەبارەی وردەكاریی زیادكردنی مووچەكان رای گەیاند: "هەموو مووچەكان لانیكەم 32٪ زیاد كراون.
بەپێی بڕیارە نوێیەكەی پەرلەمانی ئێران، كەمترین مووچەی فەرمانبەران: 18 ملیۆن و 700 هەزار تمەن. كەمترین مووچەی خانەنشینان: 16 ملیۆن و 800 هەزار تمەن.