بانكی بازرگانی ئاشكرای دەكات، بڕیارمان داوە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران رابگرین تا كاتێكی نادیار، هۆكارەكەشی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام تەنگژەی دارایی بەرۆكی بانكەكانیشی گرتووە.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، لە ئاگادارییەكی بانكی بازرگانی عێراقدا هاتووە، ئاگادارتان دەكەینەوە كە بڕیارمان داوە وەرگرتن و مامەڵەكردن لەگەڵ داواكاریی قەرز، بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕابگرین كە مووچەكانیان لە بانك دانراوە تا ئاگادارییەكی تر.
ئەو بانكە دەڵێت، لە هەمان كاتدا پرۆسەی خەرجكردنی ئەو داواكارییانەی پێشتر لەلایەن لقەكانمانەوە وەرگیراون، بەردەوام دەبێت.
روونی كردووەتەوە، لە داهاتوودا وادەی دەستپێكردنەوەی وەرگرتنەوەی داواكاریی نوێ ڕادەگەیەنین، ئاگادارتان دەكەینەوە لە كاتی گەڕاندنەوەی ئەم خزمەتگوزارییە.
ئەو بانكە هۆكاری راگرتنی مامەڵە و پێدانی قەرزەكانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام تەنگژەی دارایی بانكەكانی عێراقی گرتووەتەوە و پارەی پێویستیان لە بەردەستدا نەماوە.