100 دۆلار بە 152 هەزار و 600 دینارە

:: AM:11:06:19/02/2026 ‌
نرخی دینار جارێكی تر بەرانبەر دۆلار دابەزی، لە نوێترین نرخدا ئێستە 100 دۆلار بەرانبەر بە 152 هەزار و 600 دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی شوبات، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دینار لە ماوەی سێ‌ ڕۆژی رابردوودا بەرانبەر دۆلار بەردەوام بەهای لە دەست دەدات.

زیاتر گوتی، هۆكاری سەرەكی لە دەستدانی بەهاكەی، بۆ خراپیی دۆخی دارایی عێراق و بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەلایەن بانكی ناوەندی لە ئەگەری بەردەوامی تەنگژەی دارایی هەیە.

باسی لەوەش كرد، ئەگەری سزادانی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە، یەكێكە لەو هۆكارانەی وایكردووە دینار بەهاكەی خۆی لە دەست بدات.

دەشڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەم بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، زیاتر بەرز بووەوە و 100 دۆلار بەرانبەر بە 152 هەزار و 600 دینارە.



وشە - رامیار جەواد