لقی سلێمانی ئەندامەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە دەتوانن بۆ مەبەستی راییكردنی مامەڵەی دابینكردنی بەخێوكار، سەردانیان بكەن. بەپێی ئاگادارییەكەیان ئەوانەی 100% كەمئەندامی سەنگەرن، بەخێوكاریان بۆ دابین دەكرێت.
كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر، بەخێوكار بۆ بەشێك لە ئەندامانی سەنگەر دابین دەكات كە رێژەی كەمئەنداییەكەیان لە 100%، بۆ ئەم مەبەستەش ئاگاداری كردوونەتەوە سەردانی لقەكانیان بكەن.
بەپێی ئاگادارییەكە، ئەوانەی سەردانیان دەكەن، ناوی چواری، ناسنامەی مووچە، كارتی نیشتمانی و وێنە، لەو پێداویستییانەن كە لە كەمئەندامەكانیان داوا كراوە لەگەڵ خۆیان ببەن.
پێویستە هەر كەمئەندامێكی 100% راپۆرتی لیژنەی پزیشكی ببات و ئەوەی تێدا روون كرابێتەوە كە رێژەكەی 100%، ئەگەریش راپۆرتەكەی كۆن بوو پێویستە سەردانی وەزارەت پێشمەرگە بكات.
ئەو پێداویستییانەی كە پێویستە بەخێوكار ئامادەیان بكات، بریتین لە ناوی چواری، تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت، بەڵێننامە لە دادنووس پڕ بكاتەوە.