هەزاران سەرمایەدار بەریتانیا جێدەهێڵن

:: AM:11:57:22/02/2026 ‌

ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە، نزیكەی شەش هەزار لە سەرمایەدار و خاوەنی كۆمپانیا گەورەكان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەریتانیایان جێهێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی تری دنیا كردووە. 

سەرچاوەیەك لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنامەكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هەزاران سەرمایەدار و خاوەنكاری بەریتانی لە ئەنجامی گۆڕانكاری لە سیستمی باجی بەریتانیا و مەترسی لەبارەی كێبەركێی ئابووری، دەستیان لە وڵاتەكەیان هەڵگرتووە و خۆیان و سەرمایەكانیان بۆ وڵاتی تر بردووە. 

كۆمپانیای بەڕێوەبردنی سامان "راسبۆنز" بۆ ڕۆژنامەكە ڕوونی كردووەتەوە، زۆرترین خاوەنكار و سەرمایەدار كە بەریتانیایان جێهێشتووە، لە بواری تەكنەلۆجیا كاریان كردووە و لە ماوەی 2024 تا 2026 تۆماری داهاتوو خەرجی و باجەكانیان كۆتایی پێ هێناوە و لە وڵات ڕۆیشتوونەتە دەرەوە. 

لەبارەی ئەو وڵاتانەی كە سەرمایەدارانی بەریتانیا ڕوویان تێكردوون، كۆمپانیای ڕاسبۆنز دەڵێ، شانشینی یەكگرتووی عەرەبی ئیمارات سەرنجڕاكێشترین ئامانج بووە و زۆرینەیان چوونە ئەو وڵاتە و لەوێ دەستیان بە وەبەرهێنان كردووە، لە دوای ئەوە ئیسپانیا و دواتریش ڕوویان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كردووە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د