كێڵگەی نەوتی تەقتەق وەگەڕ دەخرێتەوە

:: PM:01:09:22/02/2026 ‌
كێڵگەیەكی كۆن و دیاری كوردستان كەساڵانێك بەناوبانگترین كێڵگەی نەوت بوو، بڕیارە لە نزیكترین كاتدا كاری تێدا بكرێتەوە و ئاستی وەبەرهێنانی بەرز بكرێتەوە.

تەقتەق ئەو كێڵگەیەی لەپڕ ئاستی وەبەرهێنانی نەوت تێیدا سفر بووەوە و كاركردن تێیدا راگیرا.

"كۆمپانیایەك كار لەسەر پەرەپێدانی كێڵگەكە دەكات، بەو ئامانجەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ئاستی بەرهەمهێنان لەو كێڵگەیە بەرز بكرێتەوە، سەرجەم بیرەكانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بخرێنەوە كار."

ئاسۆ مستەفا قایمقامی تەقتەق رای گەیاند، دوای چەندان ساڵ كارەكانی كێلگەی نەوتی تەقتەق، ئێستە دووبارە كاركردن لەو كێڵگەیە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری كەرتی وزە دەستی پێ كردووەتەوە.

گوتیشی، بڕیارە سەرجەم بیرەكانی وەگەڕ بخرێنەوە و هێشتا دیار نییە توانای وەبەرهێنانی رۆژانەی كێڵگەكە چەند دەبێت.



وشە - سۆران عەزیز