بانكى ناوه‌ندى هۆشداریى به عێراقییه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێ، "فێڵ و ساخته‌كارى به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان زیاد بووه و پێویسته وریا بن نه‌كه‌ونه ناو ئه‌و كارانه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات،
بانكى ناوه‌ندى عێراق هۆشدارییهكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌و فێڵ و ساخته‌كارییانه به ناوى دۆلار ده‌كرێن و دووپاتى ده‌كاته‌وه، پێویسته هاووڵاتییان وریا بن و نه‌كه‌ونه ناو ئه‌و كارانه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى به چه‌ند خاڵێك ئه‌و فێڵانهى ئاشكرا كردووه كه له هاووڵاتییان ده‌كرێن و ده‌ڵێ، "بۆ سوودبینینى مادیى كه‌سانى نه‌فسنزم له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییان ده‌یكه‌ن" دواتریش ساخته‌كارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: كاغه‌زێكى دراو به ناوى ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت، گوایه پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كات، كه‌چى راستییه‌كه‌ى ئه‌و پاره‌یه وێنه‌یه‌كى یادگارییه و هیچ كاتێكیش ئه‌و كاغه‌زه یادگارییه وێنه‌كه‌ى 100 دۆلارى زیاترى له‌سه‌ر نه‌بووه.
دووه‌م: 100 دۆلار ده‌فرۆشرێت كه بۆیه‌ى ره‌شى به‌ركه‌وتووه، گوایه دواى لابردنى ئه‌و بۆیه‌یه مامه‌ڵه‌ى ئاسایى پێوه ده‌كرێن.
سێیه‌م: هه‌ندێك دۆلار كه له چه‌ندان وڵاته‌وه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه و بلۆك كراون.
چواره‌م: مامه‌ڵه‌كردن به هه‌ندێك كاغه‌زى پاره‌ى دۆلار و دینار كه له‌سه‌رى نووسراوه "نموونه" "پووچه‌ڵ" وه‌ك یاریى منداڵان به‌كار ده‌هێنرێت. له‌باره‌ى ئه‌و خاڵه‌وه بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێ، "لایه‌نى پێوه‌ندیدار ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له چاپككردن و هاورده‌كردنى بكرێت".