ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له زاری پێنج سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی كه به‌م دواییه تره‌مپ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ناله‌باری كه‌رتی غه‌زه ڕایگه‌یاند، دراوێكی تایبه‌ت و جێگیر بۆ غه‌زه ده‌رده‌كات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دووباره بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری ئه‌و ناوچه كه به ته‌واوی وێران بووه.
ڕۆژنامه‌ی
فاینه‌نشاڵ تایمز له زاری پێنج سه‌رچاوه‌ی به‌رپرس كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی كار ده‌كه‌ن، بڵاوی كرده‌وه، تا ئێسته‌یش گفتوگۆكان له‌باره‌ی ده‌ركردنی دراوێكی تایبه‌ت به كه‌رتی غه‌زه له هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییداین و به‌شێك له گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه كه جۆرێك له دراوی ئه‌لیكترۆنی بۆ غه‌زه بهێننه بوون كه پێوه‌ست بكرێ به به‌های كلاسیكی دراوه‌كان وه‌ك دۆلار، به‌ڵام تا ئێسته زۆر ورده‌كاری تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ماوه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌و به‌رپرسانه دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و بیرۆكه‌یان تاوتوێ كردووه، چونكه به‌شێكه له پلانه‌كه‌یان بۆ به‌هێزكردن و بووژانه‌وه‌ی داهاتووی كه‌رتی غه‌زه، چونكه له دوای جه‌نگی دوو ساڵه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس ئه‌و ناوچه‌یه هه‌موو شتێكی تێدا وێران بووه و هیچ ژێرخانێكی نه‌ماوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگه‌داری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و دراوه جێگیره پێوه‌ست بكرێ به نرخی دۆلاره‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی ئومێدی زۆر كه كۆمپانیاكانی وڵاتانی كه‌نداو و فه‌ڵه‌ستین خاوه‌نی پسپۆری و ئه‌زموونی باشن له بواری دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌وڵه.