دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق كە نرخی ئینتەرنێت 20% گران دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاو بووەوە كە تێیدا ئاماژە بە گرانكردنی نرخی ئینتەرنێت لە 20% دەكات، خەڵك دەپرسن هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە یان نا؟.
دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رای گەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دابین دەكەن و مۆڵەتی حكوومەتی هەرێمیان هەیە، بڕیارە نوێیەكە نایانگرێتەوە.
دەشڵێت، ئەو كۆمپانیایانە بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كار دەكەین و هیچ گۆڕانكارییەك بۆ نرخ و جۆری پاكێجەكان ناكرێت. ئەم بڕیارە تەنیا پێوەستە بەو كۆمپانیایانەی كە لە بەغدا گرێبەستیان هەیە.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە نرخی كارتی مۆبایلیش گران بووە و هاووڵاتییان ناڕەزایەتییان هەیە.