وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد، ئاستی هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا بە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر بە رێژەی 0.9% بەرز بووەتەوە. لە بەرانبەردا دووپاتی دەكاتەوە تا ئێستە لەسەر ئاستی ساڵانە رێژەی هەڵاوسان جێگیرە.
ئەمڕۆ سێشەم 24ی شوبات، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە
راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "بەگوێرەی پێنوێنی ئامارەكە دەركەوتووە، ئاستی نرخ لەسەر بنەمای مانگانە بەرز بووەتەوە، بەڵام تێكڕای هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە جێگیرە".
وەزارەتی پلاندانان ئاشكرای دەكات لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، رێژەی هەڵاوسان بە 0.9% بەرز بووەتەوە، بە بەراورد بە مانگی كانوونی یەكەمی 2025 واتە، بە بەراورد بە مانگێك پێشتر.
هەڵاوسان لە زانستی ئابووری بریتییە لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و كەمبوونەوەی بەهای دراو یان توانستی كڕینی دراو كەم دەبێتەوە.