عەلی ئیبراهیم: شەش هۆكار نرخی شوقە و خانوو لە هەولێر زۆر بەرز دەكەنەوە

:: PM:04:39:24/02/2026 ‌
راوێژكارێكی ئابووری و خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان، شەش هۆكار دەخاتە ڕوو كە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شوقە و خانوو لە هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات، لە ڕووی خانووبەرەوە شتی گەورە روو دەدات. 

عەلی ئیبراهیم راوێژكاری ئابووری و بواری خانووبەرە بە "وشە"ی گوت، شەش هۆكار هەن كە وا دەكەن لە نزیكترین كاتدا دۆخی خانووبەرە بەتایبەتی شوقە و خانوو، گۆڕانكاریی گەورەی لە هەولێر بەسەردا بێت. 

روونیشی كردەوە، هۆكاری یەكەم عێراق لە بەردەم گۆڕانكاریی ئەرێنی دەبێت و بارودۆخی كوردستان باشتر دەبێت، بەتایبەت ئێستە هەست بەوە دەركێت هەوڵێَك بۆ یەكڕیزی هەیە لە كوردستان، هۆكاری دووەمیش سیناریۆی لێدان و گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران ئەگەرێكی بەهێزە كە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ئێرە هەیە. 

لەبارەی هۆكاری سێیەمیش گوتی، لێدانی حەشدی شەعبی لە ئارادایە و گوشاری گەورە لەسەر شیعەی عێراق و لبنان و یەمەن دەبێت، بۆیە بە هۆكاری چوارەم پێشبینی هاتنی ئاوارەی زۆر دەكرێت لە باشوور و ناوەڕاست و ئێرانیش.

دووپاتی لەوە كردەوە، لە هۆكاری پێنجەم بازاڕی خانووبەرە باش دەبێت، بەتایبەت شوقە و خانوو داواكاریی زۆر دەبێت، هۆكاری شەشەمیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەكی كاتی.

جێی بیرهێنانەوەیە كە هەولێر لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، جیا لەوەی چەندان پڕۆژەی گەورە و ستراتیجی تێدا دروست كراوە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا گەشەی هەولێر بگاتە لووتكە.


وشە - وشه‌