وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوت ئاشكرا دەكات

:: PM:02:01:25/02/2026 ‌
وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند، لە مانگی رابردوو "كانوونی دووەم"دا بڕی 107 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، داهاتەكەیشی زیاتر لە شەش ملیار و 485 ملیۆن دۆلار بووە.

 ئەمڕۆ چوارشەم 25ی شوبات، وەزارەتی نەوتی عێراق، داهات و بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات و بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، 107 ملیۆن و 616  هەزار و 220 بەرمیل هەناردەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی شەش ملیار و 485 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار بوو. 

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە ناوەڕاست و باشووری عێراق 101 ملیۆن و 160 هەزار و 349 بەرمیل بووە، نەوتی هەرێمی كوردستان كە لە بەندەری جەیهان هەناردە كراوە، شەش هەزار و 445 بەرمیل بووە.  هیچ بڕە نەوتێكیش بۆ ئوردن یان لە كێڵگەی گەیارە هەناردە نەكراوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل