لیژنەی بەدواداچوون بۆ چاكسازی باج لە عێراق ئاشكرای دەكات لە ساڵی رابردوودا ( 2025) داهاتی باجی چوار ترلیۆن و 200 ملیار دینار بووە، ئەمەیش بەرزترین داهاتە لە مێژووی باجی عێراقدا.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ی شوبات،
خالید جابری ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی چاكسازی باج بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "داهاتی باجی لە ساڵی 2025 چوار ترلیۆن و 200 ملیار دینار بووە".
دووپاتیشی دەكاتەوە، "ئەو ژمارەیە بە بەرزترین ژمارە دادەنرێت لە مێژووی داهاتی باج لە عێراق، رەنگدانەوەی ئەو ئاراستەیەیە كە لە چاكسازی دارایی كراوە".
بە ئامانجی زیادكردنی داهاتی نانەوتی حكوومەتی سوودانی لە عێراق رێژەی باجی لە سەر هەموو شتومەكێك زیاد كردووە و تەنانەت ئەو باجە ناڕەزایی جەماوەر و پەرلەمانی لێكەوتووەتەوە.