وردبینیی لیستی مووچە تەواو بوو

:: PM:12:08:26/02/2026 ‌
لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق كەمێك پێش ئێستە، وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان تەواو بوو و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو فەرمانی خەرجكردن دەربچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی هات و نووسراوی خەرجكردنی پارەكە گەیشتە نووسینگەی تەیف سامی. 

هاوكات ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوت ئیشعاری بۆ وەزارەتی دارایی كردووە كە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە. بەمەش كۆتایی بە رێكارە هونەرییەكان هات و چاوەڕوان دەكرێت بەمزووانە مووچە خەرج بكرێت.

دوێنێش حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەخێرایی ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی بڕی 120 ملیار دینارەكە تا عێراق كێشە بۆ مووچە دروست نەكات.



وشە - رامیار جەواد