بە بڕیاری سوودانی هیچ لێبڕینێك لە مووچە ناكرێت

:: PM:01:02:26/02/2026 ‌
محەمەد شیاع سوودانی داوای لە بانكی ناوەندی و هەموو بانكەكانی تری عێراق دەكات بە حكوومی و ئەهلییەوە، لێبڕینی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان تەنیا بۆ ماوەی مانگێك رابگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوبات، نووسراوێكی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاو كراوەتەوە كە ئاراستەی بانكی ناوەندی عێراق كراوە و لە دەقەكەیدا هاتووە، "رێنوێنی بانكە حكوومی و ئەهلییەكان بكرێت لێبڕینی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان تەنیا لەو مانگەدا رابگرن بە بۆنەی بانگی پیرۆزی رەمەزانەوە".

میدیاكانی عێراق زانیاریی ئەوەیان دەست كەوتووە كە ئەم بڕیارەی سوودانی، هەموو قەرزەكانی دەگرێتەوە و ئەم مانگە هیچ لێبڕینێك لە مووچە ناكرێت و بە تەواوی دابەش دەكرێت.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل