زێڕ لە نێوان جەنگ و ئاشتیدا جێگیر بووە

:: AM:10:58:27/02/2026 ‌
نرخی زێڕ جێگیرە، دوای ئەوەی واشنتن و تاران بڕیاریان دا درێژە بە گفتوگۆکان بدەن، بەڵام کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بازاڕەکانی لە دڵەڕاوکێدا هێشتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 27ی شوباتی 2026، نرخی کانزا بەنرخەکە لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 0.1% بەرز بووەوە و گەیشتە 5191.16 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. کانزاکە لە ڕێدایە بۆ تۆمارکردنی قازانجی هەفتانە، دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا 0.4% بەرز ببووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سوڵتەنەی عومان کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت، ڕۆژی پێنجشەم "پێشکەوتنی گەورە" لە دانوستانەکاندا کراوە و هەفتەی داهاتوو واشنتن و تاران درێژە بە گفتوگۆکان دەدەن. بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەڵوێستی ئەمەریکا ڕای گەیاندووە، بەرپرسانی ئەمەریکا بە هەستکردن بە بێهیواییەوە کۆبوونەوەکانیان جێهێشتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، گەورەترین هێزی سەربازیی لە ساڵی 2003وە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆ کردووەتەوە، ئەمەش وای کردووە زێڕ وەک پەناگەیەکی پارێزراو بمێنێتەوە.

لەلایەکی ترەوە، نرخی زیو بە ڕێژەی 1% بەرز بووەوە و گەیشتە 89.19 دۆلار، هەروەها پلاتینیۆم و پالادیۆم و پێنوێنی دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.



وشە - پۆڵا مەحموود