تمەن جارێكی تر دابەزی

:: AM:11:24:01/03/2026 ‌
شەڕی بەردەوامی ئێران و كوژرانی رێبەری وڵاتەكە وایكرد، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دوو شكانی گەورە لە بەهای تمەن روو بدات و ئێستە 100 دۆلار 17 ملیۆن و 205 هەزار تمەن دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای شەڕی دوێنێ‌ و هەواڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی كوژرانی خامنەیی، تمەن بەهاكەی لە دەست دا.

زیاتر گوتی، ئێستە و لە بازاڕی تاران بەهای 100 دۆلار بە 17 ملیۆن و 205 هەزار تمەنە، لە هەرێمی كوردستانیش گەیشتە 16 ملیۆن و 300 هەزار تمەن. ئەمانە نرخی حەواڵەن.

باسی لەوەش كرد، شكانی بەهای تمەن، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دووجارە لەسەر یەك بەهاكەی بە 500 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێك لە دەست دەدات.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بەفەرمی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ‌ كردووە و پشێویی زۆر لە ئێران دروست بووە.


وشە - رامیار جەواد