بە هەزاران گەشتیار لە كەنداو گیریان خواردووە

:: AM:10:30:02/03/2026 ‌

لە ئەنجامی داخستنی ئاسمان و وەستانی گەشتی فڕۆكە مەدەنییەكان لە كەنداو بەهۆی شەڕ و بۆردمانەوە، بە هەزاران گەشتیار لە وڵاتانی كەنداو گیریان خواردووە و ناتوانن بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

لەگەڵ دەستپێكی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران، گەشتی فڕۆكە ئاسمانییە مەدەنییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەستێنراون، تا كاتێكی نادیاریش نازانرێ كەی گەشتەكان دەست پێ دەكەنەوە.

هەریەك لە قەتەر و ئێران و عێراق بە تەواوی ئاسمانی خۆیان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخست، هەروەها لە ئیمارات تەنانەت بەشێك لە فڕۆكەخانەكانیش داخراون، دوای ئەوەی چەند جارێك لەلایەن ئێرانەوە كرانە ئامانج، بەتایبەت لە شاری دوبەی كە فڕۆكەخانە و هۆتێلەكان كراونەتە ئامانج.

لەلایەكی ترەوە هێڵی ئاسمانی قەتەر، دووەم كۆمپانیای فڕۆكەوانییە لە دوای هێڵی ئاسمانیی ئیمارات، بەهۆی ئەوەی ئیمارات و وڵاتانی تری ناوچەكە كە زۆر ئارام و پێشكەوتوون، وا دەكات خەڵك یەكجار زۆر بۆ گەشتكردن ڕوو لە دوبەی دەكەن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د