120 ملیارەكە ئامادە كرا و بەمزووانە دێتە ناردن

:: AM:11:04:02/03/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لقی سلێمانی ئاشكرای كردووە، داهاتی نانەوتیی پارێزگاكە بۆ مانگی شوبات ئامادەیە كە بڕەكەی 48 ملیار دینارە، بڕیارە بەزووترین كات 120 ملیارەكە بخرێتە سەر هەژماری حكوومەتی فیدراڵ.

بەبڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەكردنی 120 ملیارەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیارە بەزووترین كات بۆ بەغدا بێتە ناردن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، پرۆسەی ڕەوانەكردنی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی دەستی پێ كردووە.

 بەپێی زانیارییەكان، لە ماوەی كەمتر لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئەم بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لقی سلێمانی ئاشكرای كردووە، داهاتی نانەوتیی پارێزگاكە بۆ مانگی شوبات كە بڕەكەی 48 ملیار دینارە ئامادەیە، تەنیا چاوەڕێی نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی دەكەن تا بڕە پارەكە ڕەوانەی هەولێر بكەن.







وشە - سۆران عەزیز