لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێك بڕی 25 هەزار دینار دابەزیوە، خاوەن دوكانێكی زێڕفرۆشتنیش دەڵێت، ئەو دابەزینە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و لەگەڵ رووداوەكان دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە هەر مساقڵێك زێڕ بڕی 25 هەزار دینار لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراق دابەزی.
زیاتر گوتی، ئەو دابەزینە دوای ئەو هەڵكشانە بەرچاوەی دوێنی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزی.
باسی لەوەش كرد، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بۆ 5226 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ تا 5416 دۆلار بەرز بووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 980 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 1،144،000 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 1،310،000 هەزار دینار