بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەكان و بەردەوامبوونی داخستنی گەرووی هورمز و پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی كەم كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئادار، نرخی نەوت زیاتر بەرز بووەوە، هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 83 دۆلار و 07 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، هاوكات نەوتی رۆژئاوای تێكساس گەیشتە 76 دۆلار و 60 سەنت.
بەپێی شیكردنەوەی شارەزایانی بازاڕی وزەی جیهانی، ئەگەری هەیە نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراویی بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە و شەڕی ئێران و ئەمەریكا و ئیسرائیل زیاتر درێژە بكێشێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا چەند بەرپرسێك بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، عێراق كە ئێستە دووەم بەرهەمهێنەری نەوتە لە ناو وڵاتانی ئۆپێك، بەرهەمهێنانی نەوت بە ئاستی 1.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەم كردووەتەوە.