لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕدا، نرخەكەی هاتەوە 156 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك و 250 دینار دابەزی.
ماوەی هەفتەیەك زیاترە كە نرخی دۆلار لە نێوان 155 هەزار دینار بۆ 156 هەزار دینار دەگۆڕێت، ئێستە لەكاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەكە، نرخەكەی بەجێگیری مایەوە و بەپێیەیش بێت تا ڕۆژی شەمووی داهاتوو نرخەكەی لەو ئاستەدا دەبێت.
ئەحمەد چاوشین خاوەنی نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی دراوەكان، بۆ "وشە" گوتی، نرخی دۆلار بەراورد بە كردنەوەی بازاڕەكاندا دابەزی، بەڵام ئەو ڕێژەیە كەمە بەراورد بەوەی كە لە چەند رۆژی رابردوو بۆ 100 دۆلار پێنج هەزار دینار گرانتر بووە.
لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەوجۆرە بوو:
100 دۆلار بەرانبەر بە 156 هەزار دینار.
100 یۆرۆ بەرانبەر بە 179 هەزار دینار.
100 پاوەن بەرانبەر بە 202 هەزار دینار.