بەرمیلی نەوت لە 100 دۆلار نزیك دەبێتەوە

:: AM:10:37:06/03/2026 ‌
دوای حەوت ڕۆژ لە شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران رۆژانە بەردەوام نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، لە ئێستەدا نرخی بەرمیلێك نەوت لە 100 دۆلار نزیك بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، نرخی نەوت جارێكی تر ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێو دەكرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 80 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریكا و ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد