ئاڕتی بانك خزمەتگوزارییەك بۆ بەشداربووانی هەژماری من رادەگەیەنێت

:: PM:05:07:07/03/2026 ‌
ئاڕتی بانك خزمەتگوزارییەكی تر پێشكەش بە بەشداربووانی هەژماری من دەكات و كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی بارگرانی سەر هاووڵاتییان دەبێت. 

ئارتی بانك رای گەیاند، لەمڕۆوە تا كۆتایی ئەم مانگە، هەر هاوبەشێكی بانكەكانی تر ئەگەر ئامێرەكانی راكێشانی پارەی (ATM) سەر بە ئاڕتی بانك بەكار بهێنێت، هیچ بڕە پارەیەك وەك عموولە لە كارتەكانیان ناڕوا.

ئەو دەسپیشخەرییە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە كارتی بانكە جیاوازەكانیان هەیە و دەیانەوێت لە رێگەی ئامێرەكانی ئەم بانكەوە پارە رابكێشن.

"ئەم هەنگاوە بە تایبەتی بۆ هاوكاریكردنی بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری منـە لەم بارۆدۆخەی جەنگدا، تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە و بەبێ تێچووی زیادە دەستیان بە مووچەكانیان بگات" لە راگەیەنراوێكی ئارتی بانك وا نووسراوە.

هەروەها بڕیار دراوە كە هەر كەسێك لەم مانگەدا سەردانی لقەكانی ئاڕتی بانك بكات بە مەبەستی كردنەوەی هەژماری بانكی، كارتە بانكییەكەی بە خۆڕایی بۆ دەردەكات.

جێی بیرهێنانەوەیە كە پێشتر ئەگەر هەژمارەكەت بە لە بانكێك بووایە و لە بانكێكی تر پارەت رابكێشابوایە ئەوە عموولەی راكێشانەكەی زیاتر دەبوو.



وشە - وشه‌