به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و به به‌راورد به نرخی له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 2022، ئێسته 20% به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی
داتاكان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 114 دۆلار و 90 سه‌نت به‌مه‌یش به ڕێژه‌ی 21.47% به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به 113 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشراوه، كه به ڕێژه‌ی 22.75% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دیاریكراویش به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمز و سنوورداربوونی جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كانی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت كه نه‌وتی كه‌نداو ده‌گه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی جیهان و بڕی 20%ی نه‌وتی جیهان له‌و گه‌رووه‌وه ده‌گاته بازاڕه‌كان. شاره‌زایان بۆ تۆڕی سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده شه‌ڕه‌كه درێژه بكێشێت، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو به‌رمیلێك نه‌وتی خام بگاته 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.