نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان رووی لە نزمبوونەوە كردووە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتە خوار 153 هەزار و 850 دینار و پێشبینیی هەرزانبوونی زیاتریش دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی دۆلار و كۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا، گۆڕانكاریی بەسەردا هات و بەراورد بەدوێنێ شكا.
زیاتر گوتی، نرخی دۆلار بەیانی بە 154 هەزار و 500 دینار بوو، ئەمڕۆ نزیكەی هەزار دینار دابەزی.
باسی لەوەش كرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار دابەزی بۆ 153 هەزار دینار و 800 دینار و ئەگەری دابەزینی زیاتریشی هەیە.
لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخەكەی رای گەیاند، كۆنترۆڵكردنی دۆلار كە رێگە نەدرێت بچێتە وڵاتێكی دراوسێ لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر عێراق، وایكردووە دۆلار روو لە هەرزانی بكات.