گوتەبێژی بارەگای خاتەم ئەنبیای ئێرانی رای گەیاند، وڵاتەكەی رێگە نادات یەك لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا بڕوات و لە بەرژەوەندیی ئەمەریكا بێت. دەشڵێ، "نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 200 دۆلار".
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار،
ئیبراهیم زولفقار گوتەبێژی بارەگای خاتەم ئەنبیای سەربازی لە تاران رای گەیاند، وڵاتەكەی رێگە نادات یەك لیتر نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕێت لە بەرژەوەندیی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بێت، دووپاتیشی دەكاتەوە هێرشەكانی ئێران بەردەوام دەبێت.
ئیبراهیم زولفقار دەڵێ، "رێگە بە یەك لیتر نەوت نادەین بڕوات، هەر كەشتییەك و بارهەڵگرێك بڕوات، ئەوا ئامانجێكی رەوای ئێمە دەبێت".
دووپاتیشی دەكاتەوە ئێران پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 200 دۆلار بەرز ببێتەوە.