رووسیا: هێرش كرایە سەر كۆگایەكی نەوت و گڕی گرت

:: AM:09:14:12/03/2026 ‌
رووسیا ئاشكرای دەكات لە ئەنجامی هێرشێكی ئۆكراینا بۆ سەر كۆگایەكی نەوت لە ناوچەی كراسنۆداری لە باشووری ئەو وڵاتە، گڕی گرتووە و  زیانێكی زۆر بەر نەوتەكە كەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دەسەڵاتی رووسیا رای گەیاند، بە درۆنی ئۆكراینا هێرش كراوەتە سەر كۆگەیەكی نەوتی رووسیا و گڕی گرتووە. لەبارەی زیانە مادییەكان هێشتا هیچ زانیارییەك نییە، بەڵام دووپاتی ئەوە كراوەتەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رای گەیاندووە، شەوی رابردوو بە 80 درۆن هێرش كراوەتە سەر رووسیا و هێرشەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.

شەوی رابردوو هێرش كرایە سەر دوو كەشتیی نەوتی عێراق و ئەمەیش نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی دنیا بەرز كردەوە، رووسیا لە گفتوگۆدا بوو بۆ ئەوەی رێگەی بدرێت نەوت رەوانەی دەرەوە بكات و لەو بازاڕە سوودمەند بێت، چونكە پێشتر كۆمپانیا نەوتییەكانی رووسیا لەلایەن ئەمەریكاوە سزا دراون.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل