وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردوو راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوەو و تێیدا دەڵێ، "ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر نەوت، زیانی بۆ ملیۆنان كەس هەیە لە ناوچەكە و تەواوی دنیا".
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار،
راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردوو بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەم پێشهاتە نیشانەی نیگەرانییە بۆ سەر ناوچەیەكی زیندووی ئابووری دنیا". وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتیشی دەكاتەوە دەبێت سەلامەتی گواستنەوەی وزە لە رێڕەوە نێودەوڵەتییەكان دابین بكرێت و وزە دوور بێت لە ململانێیەكان، چونكە جیا لەوەی تیمی گواستنەوەی دەریایی ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە. ئەو رووداوانە زیانی بۆ ئابووری ملیۆنان كەس هەیە لە ناوچەكە و دنیادا.
شەوی رابردوو هێرش كرایە سەر دوو كەشتی كە نەوتی عێراقیان هەڵگرتبوو. ئەم رووداوە راستەوخۆ نرخی نەوتی بۆ سەرووی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرز كردەوە.
عێراق بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و 90% بودجەكەی لە داهاتی نەوت دابین دەكرێت.