وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لەهەنگاوێكی كتوپڕدا مۆڵەتی كاتیی بەخشی بەكڕینی نەوتی ڕووسیا بۆ ڕێگریكردن لەبەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنیی لەبازاڕە جیهانییەكان، ئەم بڕیارەش كە وەك دەرفەتێكی كاتیی وەسفكراوە.
لەهەنگاوێكی كتوپڕ ئەمەریكا بڕیارێكی هەستیاری لەبارەی نەوتی ڕووسیاوە دەركرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بەفەرمی ڕێگەیدا بەو كەشتییە نەوتیانەی ڕووسیا كە لەناوەڕاستی دەریاكاندا مابوونەوە، بفرۆشرێن و بگەنە بازاڕەكان.
سكۆت بێسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ جێگیركردنی بازاڕەكانی وزەیە كە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە تووشی شۆك بوون.
بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی ئێران، ئیسرائیل و ئەمەریكا مەترسی هەڵكشانی نرخی سووتەمەنی بۆ ئاستێكی بەرز هەبوو، ئەمەریكا ناچاربوو ئەم دەرفەتە كاتییە بدات تا ڕێگریی بكات لەبەرزبونەوەی نرخی بەنزین و شتومەك لەبازاڕەكانی جیهاندا.