ئەمەریكا رێگە بە وڵاتان دەدات نەوتی رووسیا بكڕن

:: PM:04:23:13/03/2026 ‌

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، رێگە بە وڵاتان دەدرێت ئەو نەوتەی رووسیا بكڕن كە ئێستە لە دەریاكان باركراون و گیری خواردووە، ئەمەیش رێكارییەكی كاتییە بۆ رێگرتنە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار رای گەیاند ئەمەریكا بە شێوەیەكی كاتی رێگە بە وڵاتان دەدات ئەم نەوتە باركراوەی رووسیا بكڕن كە لەسەر كەشتییە گیرخواردووەكانی دەریایە. ئەم رێگەپێدانەیش تا 11ی نیسانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

سكۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لەبارەی ئەو رێگەپێدانە دەڵێ‌،  "ئەم رێكارییە سوودێكی گەورەی دارایی بۆ حكوومەتی رووسیا نابێت، بەڵام سوودێكی گەورەی بۆ ئابووری ئەمەریكا هەیە" دووپاتیشی دەكاتەوە ئەم بڕیارە بۆ پشتیوانی بازاڕی نەوتی جیهانە.

ئەمەریكا سزای بەسەر نەوتی رووسیا سەپاندووە، دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئێران، رووسیا دەیەوێ‌ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكا بكات بۆ سووككردنی سزاكان تا لەو بارودۆخە سوودمەند بێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل