مژدەیەک بۆ هاووڵاتییان: لێخۆشبوونی 20٪ی پسوولەی کارەبا درێژ کرایەوە

:: PM:07:06:16/03/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئاداری 2026، پڕۆژەی ئەلیکترۆنیی (ئی-پسوولە) ڕای گەیاند کە ماوەی پاڵپشتیی 20٪ی حكوومەت بۆ پسوولەی کارەبا تا 24ی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی پڕۆژەی ئی-پسوولە، ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە، دەتوانن لە ڕێگەی سەکۆکەوە تا ڕۆژی 24ی ئادار سوود لەو پاڵپشتی و لێخۆشبوونەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن کە بڕەکەی 20٪یە.


وشە - پۆڵا مەحموود