بە گوژمەی 36 ملیار دینار پڕۆژەی تەندروستی لە هەولێر جێبەجێ كراوە

:: AM:09:53:17/03/2026 ‌
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 36 ملیار دینار، چەندان پڕۆژەی تەندروستی جێبەجێ كراون.

پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردووەتەوە: لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیجی لە كەرتی تەندروستی ئەنجام دراون یان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

ئەم پڕۆژانە نەخۆشخانە سەرەكییەكانی وەك هەولێری فێركاری، ئیمێرجنسی، ڕاپەڕینی منداڵان و نەخۆشخانەكانی پیرمام، شەقڵاوە و هەریریان گرتووەتەوە. هاوكات 11 بنكەی تەندروستیی نوێ لە ناوچە جیاجیاكانی وەك قوشتەپە، بێستانە و عەنكاوە دروست كراون، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان خزمەتگوزارییان پێ بگات.

پارێزگای هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی بۆ پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی دەست پێ كردووە. تەنیا بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی بنكە تەندروستییەكان، زیاتر لە حەوت ملیار دینار خەرج كراوە. 

بەشێك لە پڕۆژە گەورە و ستراتیجییەكان كە ئێستە كاریان تێدا دەكرێت، بریتین لە نەخۆشخانەی دەروونیی 200 تەختەیی هەولێر: 10 ملیار دینار.

نەخۆشخانەی بەحركە: شەش ملیار دینار. نەخۆشخانەی 50 تەختەیی قوشتەپە: پێنج ملیار دینار. نەخۆشخانەی فریاكەوتنی بەحركە (50 تەختەیی): سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار.




وشە - سۆران عەزیز