نرخی نەوت بەرزتر بووەوە

:: AM:10:25:23/03/2026 ‌
بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانكارییەكی گەورە بووە و ئەمڕۆیش نرخی نەوت بەرزبووە، ئێستە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس بەرزبووەوە و بە 98 دۆلار و هەشت سەنت، مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بە بڕوای شارەزایان شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، چونكە ئەم شەڕە كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابینكردنی نەوت هەبووە و ترسێكی گەورەی لە بازاڕە جیهانییەكان دروست كردووە.

جیا لەوەیش كێشە لە گەرووی هورمز یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە زیاتر لە 20٪ نەوتی جیهان لەو گەرووەوە دەگوازرێتەوە.

شارەزایانی بازاڕی نەوت پێشبینی دەكەن ئەگەر شەڕەكە درێژە بكێشێت، نرخی نەوت دەگاتە نزیك 150  دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم