نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەم بەڕێژەی زیاتر لە 1% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لە كاتێكدایە كە نرخی دۆلاری ئەمەریكی بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بە ڕێژەی 1.6% دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و 335.18 دۆلار، بەمەش بۆ نزمترین ئاستی لە دوای 24ی مانگی رابردو دابەزی، هەروەها زێڕی ئەمەریكا بە ڕێژەی 1.6% دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و 336.10 دۆلار.
بە پێچەوانەوە نرخی یەك ئۆنسەی زیو بە ڕێژەی 2.9% دابەزی و گەیشتە 67.11 دۆلار، هەروەها نرخی پلاتینیۆم بە ڕێژەی 2.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1842.30 دۆلار، پالادیۆمیش بە ڕێژەی 2.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1403.76 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە هەر بەرمیلێك لە سەرووی 100 دۆلارەوە دەمێنێتەوە، هۆكار بووە بۆ ترسی هەڵاوسان، ئەمەش زیاتر فشاری لەسەر ئەو كانزا بەنرخە دروست كردووە.
ئەم دابەزینە لە كاتێكدایە كە گرژییەكانی ناوچەكە بەردەوامن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران ڕەتی كردەوە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدات، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دواخستنی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی ئێرانی راگەیاند.