قایمقامییەت: هەر نانەوایەك نرخەكەی زیاد بكات یان قەبارەی بچووك بكاتەوە سزا دەدرێت

:: PM:05:21:25/03/2026 ‌
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە خاوەنی نانەواخانەكانی شارەكە و دەڵێ‌، هەر نانەواخانەیەك نرخی نان گران بكات یان قەبارەی بچووك بكاتەوە سزا دەدرێت. 

لە ئاگەدارییەكدا قایمقامییەتی سلێمانی رای گەیاند، ئاگەداری هەموو نانەوخانەكان دەكەین كە نرخی نان زیاد نەكەن و كێشی گونك كەم نەكەنەوە، ئەگەر نا تووشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەر نانەوایەك، هەشت نانی فرۆشت بە هەزار دینار، دەبێت كێشی گونكەكانی لە 90 بۆ 95 گرام كەمتر نەبێت و ئەگەر شەش نانی فرۆشت بەهەزار دینار دەبێت كێشی گونكەكانی لە 130 بۆ 135 گرام بێت.

هەروەك دووپات دەكەنەوە كە هەر نانەوایەك كێشی ئەم گونكانە كەمكاتەوە لەهەر شوێنێك بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەكەین و لێی قبووڵ ناكرێت، چونكە ئەمە قوتی خەڵكە و هاوكاری زۆری نانەوخانەكان كراوە.



وشە - وشه‌