هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران وەك كارتێك و ئامرازێكی گوشار پەنای بۆ داخستنی گەرووی هورمز برد، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زیاترین زەرەری لەو هەنگاوی ئێران كردووە، چونكە زۆرینەی هەناردنی نەوتەكەی بە گرووەكەدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور زۆر كەم كردەوە، بەپێی زانیارییەكان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەكە زۆر كەمتر كردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم چەند بەرپرسێك لە كەرتی وزەی عێراق بە ئاژانسی
"رۆیتەرز"یان راگەیاند، هاوكان بەهۆی بەردەوامیی شەڕی ئێران و پڕبوونی خەزانەكانی نەوت و وەستانی هەناردن لە رێگەی گەرووی هورمز، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیاتر دابەزیوە، لە كێڵگە سەرەكییەكانی باشوور بەرهەمهێنان 80% كەمی كردووە و بەرهەمی رۆژانەیان گەیشتووەتە 800 هەزار بەرمیل.
بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمپانیای نەوتی بەسرە، ئاراستەی دەستەی بەگەڕخستنی كێڵگەی نەوتی رمێلە كراوە، داوای كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمباركراو لە وێستگەكان و گەیشتنی بە ئاستێكی بەرز، بۆیە داوا كراوە لە سەعات 9:00ی بەیانی 24س ئاداری 2026، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی رمێلە بۆ 350 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەم بكرێتەوە.