بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، تاران توانیویەتی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە، فرۆشی نەوتەكەی بە ڕێژەی 50% زیاد بكات.
ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە، ئێستە ئێران بۆ هەر بەرمیلێك نەوت، بڕی دوو بۆ سێ دۆلار زیاتر وەردەگرێت بەراورد بەو نرخەی پێش جەنگ دەیفرۆشت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر ئێران بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو، بڕی 10 دۆلار داشكاندنی بۆ چین و هاوبەشەكانی دەكرد، بەڵام ئێستە بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی بازاڕەوە، تاران داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنێت.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە كردووە، 40%ـی توانای هەناردەكردنی نەوتی ڕووسیا پەكی كەوتووە، ئەمەش دەرفەتی بۆ ئێران ڕەخساندووە تا پشكی خۆی لە بازاڕەكانی وزەدا فراوانتر بكات.