دڵنیایی دەدرێت كە غاز و نەوت و بەنزین زۆرن و هیچ قەیرانێك لە ئارادا نییە

:: AM:11:27:26/03/2026 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕای گەیاند، ئێستە رۆژانە لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر نەوت بەرهەم دەهێنرێت كە بڕەكەی ڕۆژانە یەك ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتە.

عەبدولساحیب بەزوون گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاشكرای كرد، ڕۆژانە 200,000 بەرمیل نەوت دەدرێتە وەزارەتی كارەبا، ئامانجەكەش ئەوەیە تا هیچ گرفتێك لە پێدانی وزە بە هاونیشتمانیان دروست نەبێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دا لە سەقامگیریی بەرهەمهێنانی بەنزین بە هەموو جۆرەكانیەوە، لەگەڵ غازی ماڵان و گاز، ئێستە هیچ جۆرە قەیرانێكی سووتەمەنی لە ئارادا نییە.










وشە - سۆران عەزیز